سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری سزادانی چەکدارێکی داعش بە تۆمەتی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دەکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری دوێنێی دادگای ئهڵمانیا دەکەم بە سزادانی چهكدارێكی داعش بە تۆمهتی كۆمهڵكوژی و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جهنگی.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەو بڕیارە پێشینەیەکی مێژووییە بۆ هاندانی کۆمەڵگەی ئێزدی و ڕزگاربووانی دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ ئەوەی پەنا ببەنە بەر دادگە بۆ ئەوەی دادپەروەری بسەپێنرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.