Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 11:35

پارتى له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێکی کوردستانی کۆ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند حزب و لایه‌نێكی كوردستانی كه‌ ئه‌وانیش پێكهاتبوون له‌ بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ئاشتیخوازان و پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە.

ئەمرۆ چوارشەمە بە ئامادەبوونی مه‌حموود محه‌مه‌د ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورستان و عەلى حسێن بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى کوردستانى و عێراقى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسى دیسکى پارتە کوردستانییەکان، پێشوازی لە عه‌بدوڵا نازەنینی سکرتێری بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان، شێخ علی هەنجیرەیی سکرتێری بزووتنەوەی ئاشتیخوازان و قادر شوانی سەرۆکی پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا دوایى تیشکخستنە سەر پەیوەندییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان هەرسێ لایەنی سیاسی، پاشان پرسە سیاسییەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان و عێراق و دوایین پێشهات و گۆرانکارییەکان خرایەڕوو.

هاوکات یەک گوتارى و هەماهەنگى پارت و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردن بە ئەزموونی دیموکراسی گەلی کوردستان بە بایەخەوە باسى لێوە کرا، هەروەها خەباتى سیاسى و نەتەوەیى و نیشتمانى و هەماهەنگییەکان لەپێناو سەرخستنى ئامانجەکانى گەلى کوردستان تەئکیدى لەسەر کرایەوە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.