تەندروستی سعوودیە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆڕۆنا کە لە باشووری ئەفریقیا سەریهەڵدا، ڕاگهیاند.
وەزارەتی تەندروستی سعوودیە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن لە سعوودیە تۆمار کرا و تووشبووەکە و ئەوانەی بەرکەوتەیان لەگەڵی هەبووە کەرەنتین کراون.
هەروەها ڕایگەیاند: تووشبووەکە هاووڵاتییەکی وڵاتانی باکووری ئەفریقیایە و ئەمەش یەکەم حاڵەتە لەنێو وڵاتانی کەنداو تۆمار بکرێت.
هەروەها تەندروستی سعوودیە داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی كرد کە ڤاکسین بەکاربهێنن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ڕووبەڕووبەنەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسە نوێیەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.