Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 10:12

حکوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی نوێ له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


 بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک بە گوژمەی 3 ملیار و زیاتر لە 200 ملیۆن دینار .
ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر چەند پڕۆژەیەک داوە، ئەوانیش پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی باساک لە سلێمانی بە گوژمەی 733 ملیۆن و700 ھەزار دینار و پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی چنارە-زڵزەڵە لە سلێمانی بە گوژمەی 278 ملیۆن و 36 ھەزار دینار و پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرسیر بۆ ڕێگای زەلان-سیوەیل بە گوژمەی 988 ملیۆن دینار لە پارێزگای سلێمانی و پڕۆژەی قیرتاوکردنی گوندی دێری لە ئیدارەی ڕاپەرین بە گوژمەی 199 ملیۆن و 270 ھەزار دینار .
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە کە کۆی گشتیی پارەکە سێ ملیار و200 و شەش ھەزار دینارە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.