ئه‌م نمایشه شانۆییه باس له ئازاره‌كانی ژنان ده‌كات له كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كان ، كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالاریه ، ئافره‌تی كورد له‌دێرزه‌مانه‌وه ئه‌ركێكی قورس له‌سه‌رشانی بووه ،له‌هه‌موو كار‌و كردارێكداڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوه جگه‌له به‌خێو كردن و پێگه‌یاندنی منداڵ ، ئافره‌ت سومبولی ناو خێزانه ،ڕه‌گه‌زێكی گرنگی ناوكۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كان به‌شداری كردوه،له‌به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت زۆربه‌جوانی ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجامداوه،له‌وشانۆگه‌ریه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌رچه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاریه‌وه، كه‌هه‌موو ئازادیه‌كیان بۆ،خۆیان فه‌راهه‌م كردوه به‌ڵام به‌رده‌وام ئافره‌تیان بێبه‌ش كردوه له موماره‌سه‌كردنی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان به‌دی ده‌كرێن ،ئافره‌ت ڕه‌گه‌زێكی ناسكه وه‌كو نه‌مام وایه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌ی ئازادی لێبگری وه‌كو دره‌ختی پایز گه‌ڵاكانی هه‌ڵده‌وه‌رێت ،هیواو خه‌ونه‌كانی له‌گۆڕ ده‌نرێت .
ئه‌وشانۆییه‌ی ئه‌و خانمانه پێشكه‌شیان كرد شێوازێك بوو له‌شانۆی شه‌قام، له‌فه‌زایه‌كی كراوه‌دا به‌شێوه‌ی شانۆی ئاهه‌نگسازی له‌توخمی تراژیدی ،ئه‌كته‌ره‌كان جلوبه‌رگی سپی وه‌ك ده‌لاله‌تێك بۆ كفن یان كه‌سانی مردوو كه‌له‌ناونیشان نوسه‌ر ئاماژه‌ی پێكردوه له‌هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا مردون یان له ژیانێكی كۆڵه‌مه‌رگیدا ده‌ژین. ده‌رهێنه‌ر به‌شێوه‌ی بازنه‌یی ئه‌كته‌ره‌كانی دابه‌ش كردبوو به‌ئاراسته‌ی بینه‌ران، سه‌رجه‌م وێنه درامیه‌كان به‌شێوه‌ی زه‌خره‌فه ده‌رده‌كه‌وتن ، هه‌رچه‌نده چیڕۆكێكی دیاری كرا‌و له‌ناو ناوه‌ڕۆكی نمایشه‌كه‌دا نه‌بوو، به‌ڵام دیالۆگی ئه‌كته‌ره‌كان په‌خشان ئامێز بوو وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ژنان ، له‌هه‌ر شوێنێكی دنیا ئه‌گه‌ر دایكێك بگری و فرمێسك له‌چاوانی بێته‌خواره‌وه دنیا له‌گه‌ڵی ده‌هه‌ژێت
، به‌رجه‌سته‌كردنی دیمه‌نه‌كان به‌خێرایی ریتمی ده‌ف ژه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوو هه‌ربۆیه سه‌رجه‌م دیمه‌نه‌كان خێرابوون له‌جوله‌ی هاڕمۆنی ده‌چوو ،ئه‌م نمایشه پێویستی به به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زه‌كانی ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای زیاتر بوو چونكه شێوه‌وناوه‌ڕۆكی نمایشكه دنیایه‌ك بوو له‌خه‌ون و خه‌یاڵی ژنان، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م نمایشه كۆده‌كه‌ی له‌توانست و ئه‌زموونی باشی ئه‌كته‌ره‌كان بوو،نوسه‌رو ده‌رهێنه‌ر ده‌بوایه به به‌كارخستنی ڕه‌گه‌زه‌كانی سینۆگرافیا له‌هه‌رچوار وه‌رزی ساڵدا به شێوازی جۆراوجۆر تابلۆی وێنه‌یی مردنی ژنه‌كانمان بۆ وێنابكه‌ن چونكه ناونیشانی شانۆگه‌ری دروشمێكه پێویسته له شێوه‌و ناوه‌ڕۆكی نمایشدا ڕه‌نگ بداته‌وه .ئه‌م جۆره نمایشانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فیكری و زانستی و هونه‌ری و ئیستاتیكی ڕاڤه‌كردنی بۆ بكرێت پێویستی به دراماتورگ هه‌یه بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڕسته‌كانی ناو تێكست و وێناكردنیان به‌ئه‌گه‌ری سیحراوی.دروشمه‌كان هه‌ڵگری په‌یامی مه‌زن بون له‌ڕوانگه‌ی سیمیای شانۆیی و سیمۆلۆژیای ڕوداوه درامیه‌كان ،به‌ڵام لێكترزانی بونیادی درامی له‌ناو هێلی به‌ئاراسته‌كردن به‌ره‌و لوتكه له پانتایی بۆشدا ، ده‌لاله‌ته‌كانی وون كردبوو.وه‌رگرتن و دانه‌وه‌یه‌كی جوان هه‌بوو له‌نێوان ئه‌كته‌ره‌كان له‌ڕوانكه‌ی میزانسێنی فه‌زای شانۆ، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌كان به ئه‌دایه‌كی موزیكاڵی به‌شداریان له لاواندنه‌وه‌ی كۆرس ئامێز ده‌كرد به‌هاوكاری ده‌ف ژه‌نه‌كان ، له‌ناو ئاپوڕای هه‌ڵچونێكی خه‌ماوی.
له‌ڕوانگه‌ی فیزیكیه‌وه هێزو جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ره‌كان متمانه‌ی به‌بینه‌ر به‌خشیبوو كه گوڕ‌و تین له‌ناو شاده‌ماره‌كانیاندا گه‌رمه،
ماوه‌ی نمایشه‌كه بیست خوله‌ك بوو ،به‌ڵام له‌و ماوه كه‌مه‌دا نماشكاران به‌رهه‌مێكی پوختیان پێشكه‌ش كرد كه‌تایبه‌ت بوو به ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژی ژنان.
شایانی باشه شانۆیی (مردن له‌چوار وه‌رزدا) له نوسینی/به‌یان ئه‌حمه‌د و ئاماده‌كردن و ده‌رهێانی/خه‌رمان هیرانی له نواندنی هه‌ریه‌ك له به‌یان زه‌ریفی، ته‌لارهیرانی، فه‌ریده احمد، خه‌رمان هیرانی، به‌یان ئه‌حمه‌د بوو له ڕۆژ / ٢٩-٣٠ /٢٠٢١/١١ له شاری هه‌ولێر نمایش كرا.
ن- د.ژیلوان تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.