Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 23:32

مانچسته‌رسیتی سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌سه‌ر ئه‌ستۆن ڤیلا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لە هەفتەی چواردەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئەستۆن ڤیلای میوانداری بردەوە.
 یاریزانانی مان سیتی لە گۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەربوون و لە خولەكی بیستوحەوتدا، ڕوبێن دیازی پۆرتوگالی گۆڵێكی بۆ میوانەكان تۆماركرد.
 پاشان پۆرتوگالیەكی دیكە كە ئەویش بێرناردۆ سیلڤا بوو گۆڵی دووەمی سیتی زێنزی لە خولەكی چلوسێ‌ بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلوحەوتدا، یاریزان ئۆلی واتكینز تاكە گۆڵی ئەستۆن ڤیلای لە یاریەكە تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی مان سیتی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ بۆ سی و دوو خاڵ بەرزبووەوەو ئەستۆن ڤیلاش بە شازدە خاڵ لە پلەی سێزدەمی ڕیزبەند دێت .

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.