Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 08:32

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: 47 دادوه‌ری نوێ بۆ دادگاکان داده‌مه‌زرێن

کوردستان TV
100%


ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان دا.
له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ ئاماژه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره‌ (71 له‌ 1/12/2021) و پشت به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ (272)ی ساڵی 2021 و به‌ پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان ژماره‌ (د-1099 له‌ 5/9/2021) و به‌دی كردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان.
دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ش دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه‌ كه‌ ژماره‌یان (47)ـه‌ و دوای رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه‌ بۆیان ده‌ستنیشان كراوه‌ ده‌ست به‌ كار ده‌بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.