به‌نوێنه‌رایه‌تی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری فه‌رهه‌نگ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیر و هونه‌ری هه‌ولێر و د.دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وه‌ره و ناوداری شاری هه‌ولێر (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی) كرد و له‌نزیكه‌وه له بارودۆخی ته‌ندروستی كۆڵییه‌وه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا پارێزگاری هه‌ولێر، دوای گه‌یاندنی سڵاوی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرسین له بارودۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند، هیوای سه‌لامه‌تی بۆخواست و ڕایگه‌یاند: "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتووین و ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن و باشتر بوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ڕێزتان".
جێگه‌ی باسه، هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی) هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێره و خاوه‌ن مێژوویه‌كی دێرینی هونه‌رییه و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی دیار و خاوه‌ن ئه‌زموون خزمه‌تێكی زۆری شاری هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان كردووه، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی له‌هونه‌ر دووركه‌وتۆته‌وه.
ئا- كامران
به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی) کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.