ناوه‌ندی ئه‌وروپی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و چاره‌سه‌رییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، له مانگی داهاتوودا نیوه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا له ئه‌وروپا له جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن ده‌بن.
ناوه‌نده‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كان ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه پێشبینی ده‌كه‌ین له مانگی داهاتوو یان زیاتر نیوه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڤید 19 له جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن بن.
لای خۆشییه‌وه ڕۆژنامه‌ی (ڕۆیته‌رز) ئاشكرای كرد كه ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن بڵابوونه‌وه‌ی زۆر خێرا و مه‌ترسیداره و جیاوازه له‌گه‌ڵ گۆڕاوه‌كانی پێش خۆی.
ماریا ڤان كێركۆف سه‌رۆكی تیمی هونه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوێنێ چوارشه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.