کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک لە شاری چەمچەماڵ ڕووی دا و بهڕێوهبهرایهتی بوومەلەرزەزانی هەرێمیش گوڕی بەهێزی پلەكهی خستهڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاتژمێر 09:06 خوولەکی ئەمشەو پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕێ 3.4 پلەی ڕێختەر شاری چەمچەماڵی هەژاند.
هەروەها ئاماژە بە شوێنی ڕووداوەکەش دەکات کە بە دووری 12 کیلۆمەتر لە چەمچەماڵ ڕوویداوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.