ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له بناری چیای قه‌ره‌چووغ هێرشی كردۆته سه‌ر دوو گوند و تا ئێستاش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ته‌قه به‌رده‌وامه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر دوو گوندی بناری چیای قه‌ره‌چووغ، گونده‌كانیش بریتین له خدرجهی عه‌شیره‌تی بندیان سه‌ر به ناحییه‌ی دیبه‌گه، گونده‌كه‌ی تریش لهێبانه.
په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و خه‌ڵكی هه‌ردوو گونده‌كه دروست بووه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش 3 هاووڵاتی گونده‌كان شه‌هیدبوون و چه‌ند هاووڵاتییه‌كی تریش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی جه‌ختیشی كرده‌وه كه له پێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی داعش و خه‌ڵكی هه‌ردوو گونده‌كه چه‌كی سووك و قورس به‌كارهاتووه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌ڕێگه‌وه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی هه‌ردوو گوندی خدرجه و لهێبان.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هاووڵاتییه برینداره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بناری چیای قه‌ره‌چووغ به‌ره‌و هه‌ولێر به‌رێوه‌ن بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.