په‌یامنێرانی كوردستان تیڤی نوێترین زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هه‌ردوو گوندی خدرجه و لهێبانه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئالان ئه‌حمه‌د و كارزان كاكل په‌یامنێرانی (كوردستان تیڤی) ڕایانگه‌یاند: وه‌ك زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕوون بووه‌ته‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا به‌داخه‌وه 3 هاووڵاتی كه هه‌رسێكیان برای یه‌كترن و خه‌ڵكی گوندی لهێبانن شه‌هیدبوون به ناوه‌كانی (ئازاد ئیسماعیل عه‌بدوڵا، بارزان ئیسماعیل عه‌بدوڵا و نازم ئیسماعیل عه‌بدوڵا).
وتیشیان: هه‌روه‌ها به‌رله‌وه‌ی ئه‌و سێ هاووڵاتییه برایه شه‌هید ببن، چه‌كدارانی داعش پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستانیشیان شه‌هید كردووه.
ڕاشیانگه‌یاند: له كاتی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ شاری هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی هێزی زێره‌ڤانی له ڕێگا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی زێره‌ڤانیش به ناوی (دڵشاد قادر) شه‌هید بووه.
هه‌روه‌ها ڕایاگه‌یاند: به كۆی گشتی ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی هێرشه تیرۆرستییه‌كه 5 كه‌سن كه 3 هاووڵاتی و 2 پێشمه‌رگه‌ن، هه‌روه‌ها 5 بۆ 8ی تریش بریندارن كه له‌نێویاندا 2 له برینداره‌كان پێشمه‌رگه‌ن.
جه‌ختیشیان كرده‌وه كه ئێستا سه‌رجه‌م برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، و دۆخی ئه‌منی هه‌ردوو گونده‌كه‌ش ئارام بووه‌ته‌وه دوای گه‌یشتنی هێزی زیاتری پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كه.
جێی باسه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م كاتژمێر 8 چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردبووه سه‌ر دوو گوندی بناری چیای قه‌ره‌چووغ، گونده‌كانیش بریتین له خدرجهی عه‌شیره‌تی بندیان سه‌ر به ناحییه‌ی دیبه‌گه و گونده‌كه‌ی تریش لهێبانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.