وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ هه‌ردوو گوندی خدرجیجه و لهێبان بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه " ئەمشەو 2ی 12ی 2021 تیرۆریستانی داعش لە دامێنی چیای قەرەچوغ پەلاماری چەند ماڵێکی گوندی (خدر جیجە)یان داوە.
هه‌روه‌ها هاتووه "لەم پەلامارە وەحشیگەریانەدا بەداخەوە شەهید و برینداری هاووڵاتی هەیە.
ڕاشیگه‌یاند "هێزەکانی پێشمەرگە هەر زوو کەوتنە راوەدوونانی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە و کێو‌ماڵی گشتی ئەنجام دەدەن بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و سزادانیان.
جێی باسه له هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هه‌دوو گونده‌كه‌ی بناری چیای قه‌ره‌چووغ 3 هاووڵاتی و 2 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و چه‌ندانی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.