تیمێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی تاوانێكی تری چه‌كدارانی داعشیان له ساڵی 2014 ئاشكرا كرد كه به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركراوانی زیندانی بادۆش له شاری مووسڵ كرابوو.
تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد) كه له ساڵی 2017 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دروستكراوه ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی داعش له ساڵی 2014 دوای ده‌ستبه‌رداگرتنی شاری مووسڵ زیاتر 1000 ده‌ستگیركراوی زیندانی بادۆشیان كوشتووه و له گۆڕی به كۆمهڵد نێژتوویانه.
كریستیان ڕیچه‌ر سه‌رۆكی تیمه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی زانیارییه‌كانی بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش له ساڵی 2014 دوای داگیركردنی شاری مووسڵ ڕاسته‌وخۆ زیاتر له 800 ده‌ستگیركراوی زیندانی بادۆشیان كوشتووه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا له هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق زانیارییمان كۆ كردۆته‌وه و به‌دوای به‌ڵگه‌ی زیندووی تاوانه‌كانی چه‌كدارانی داعش گه‌ڕاوین و كۆمانكردۆته‌وه.
سه‌رۆكی یونیتاد له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتی خستنه‌ڕووی ئاماری 6 مانگی ڕابردووی چالاكییه‌كانی تیمه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: پێش هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی شاری مووسڵ ڕاوه‌ستابووم كه هه‌موویان ده‌ستگیركراوانی زیندانی بادۆش بوون و له ساڵی 2014 به كۆمه‌ڵ كوژرابوون، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ڕزگاربووه‌كانی ئه‌م مه‌رگه‌ساته دانیشتبووم و چیرۆكی ڕۆژی به كۆمه‌ڵ كوشتنی ئه‌م زیندانییانه‌ی بۆ ده‌كردم.
كریستیان ڕیچه‌ر سه‌رۆكی تیمی یونیتاد ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌م تاوانه‌ی داعش به‌رامبه‌ر دهستگیكراوانی زیندانی بادۆش كردوویه‌تی ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی شه‌ڕ و تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه چه‌كدارانی داعش دوای چوونیان بۆ زیندانی بادۆش له شاری مووسڵ له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شێكی زۆری زیندانییه‌كانی جیاكردۆته‌وه كه ژماره‌یان زیاتر له 1000 زیندانی ده‌بوو به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی شیعه مه‌زهه‌ب بوونه و به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و ڕاسته‌وخۆ گوله‌بارانیان كردوون و له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵه ناشتوویانن.
ڕاشیگه‌یاند كه ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له ناوچه‌كه په‌ره‌ی زۆری به چه‌كی كیمیاوی داوه و دژی هاووڵاتییان به‌كاری هێناوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 3 هه‌زار هاووڵاتی به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و چه‌كه كیمیاوییانه بوونه كه تا ئێستاش له بارێكی ته‌ندروستی خراپ‌دا ده‌ژین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ردا ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.