ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دووه‌م یاریی خۆیدا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانیه‌تی جامی عه‌ره‌ب له وڵاتی قه‌ته‌ڕ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه سه‌عات 1ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌نێو یاریگه‌ی تومامه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی یه‌كه‌میدا له پاڵه‌وانییه‌تی جامی عه‌ره‌ب ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو به ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عومان یه‌كسان ببوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێنیش به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ دۆڕابوو.
عێراق ئێستا له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی خاڵێك هاوشانی هه‌ڵبژارده‌ی عومان له ڕیزبه‌ندی دووه‌م دێت و هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕیش به 3 خاڵ له ڕیزی یه‌كه‌مه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێنیش به‌بێ خاڵ له ڕیزی چواره‌مه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تی جامی عه‌ره‌ب 3 یاریی تریش به‌ڕێوه ده‌چن به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:-
كاتژمێر 4ی سه‌رله‌ئێواره / هه‌ڵبژارده‌ی عومان – هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ
كاتژمێر 7ی شه‌و / هه‌ڵبژارده‌ی مۆریتانیا – هه‌ڵبژارده‌ی ئیماڕات
كاتژمێر 10ی شه‌و / هه‌ڵبژارده‌ی سووریا – هه‌ڵبژارده‌ی توونس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.