Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 02:36

گوتەبێژی هاوپەیمانان: هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگە چڕتر دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆرستانی داعشی بۆ سەر هاووڵاتییان و هێزەکانی پێشمەرگە شەرمەزار دەکات و ڕایگەیاند، هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگە چڕتر دەکەینەوە.

جۆیل هارپەر گوتەبێژی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئێمە ئەم هێرشە ترسنۆکانە شەرمەزار دەکەین، وەکو هاوپەیمانان پابەندی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ ڕاهێنان و یارمەتیدان و توانادان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ مسۆگەرکردنی شکستهێنانی داعش و هێنانەدی دادپەروەری.

هەروەها ڕایگەیاند: بۆ ئەو ڕووداوەی شەوی ڕابردووش هەموومان خەمبار بوین و دروود  بۆ سەرجەم شەهیدان و شەهیدانی شەوی ڕابردوو دەنێرین و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ برینداران دەخوازین و بەڵێنیان پێ دەدەین کە بە تۆڵەی ئەوان دەکەینەوە.

گوتەبێژی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چڕتر دەکەینەوە.

جێی باسە شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی خدر جیجه‌ له‌ بناری چیای قه‌ره‌چووغ له‌ میحوه‌ری مه‌خموور به‌هۆیه‌وه‌ 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه‌ 3 له‌ شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدر جیجه‌ و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها 5 برینداریش هه‌ن.

 

ئا. فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.