کەمێک بەر لە ئێستا تیرۆرستانی داعش هێرشییان کردۆتە سەر سێ ڕەبایەی سوپای عێراق، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لەسنووری ناحییەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین داعش هێرشی کردووەتە سەر سێ ڕەبایەی سوپای عێراق و تا ئێستا شەڕ و پێکدادانی قورس بەردەوامە.
هەروەها ڕایگەیاند: داعش بە قەناس کامێرای چاودێری سوپای عێڕاقی شکاندووە لە گوندی کەشکەوڵی سەر بە ناحییەی قەرەتەپە لە سنووری پارێزگای دیالە.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.
جێی باسە هێرشە تیرۆرستییەکانی داعش بەردەوامن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا، شەوی ڕابردووش چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خدر جیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خموور به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه 3 له شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدر جیجه و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها 5 برینداریش هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.