وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە لوبنان بدات، دوای ئەوەی لێدوانێکی سەبارەت بە دەستێوەردانی سعوودیە لە یەمەن درزی خستە نێوان پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و سعوودیە.
جۆرج قەرەداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ئەمڕۆ هەینی دەستی لەکارکێشایەوە و ڕایگەیاند: نامەوێت لە پۆستەکەم بەردەوام ئەگەر نەتوانم سوود بە وڵاتەکەم بگەیەنم.
هەروەها ڕایگەیاند: بەم دەست لەکارکێشانەوەیە دەمەوێت سوودێک بە لوبنان بگەیەنم.
لەماوەی پێشوودا جۆرج قەرەداحی بەهۆی لێدوانێکییەوە کە ڕەخنەی لە دەستوەردانە سەربازییەکەی سعوودیە لە یەمەن گرتبوو درزی خستە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیماڕات و کوێت و ئیماڕات، بەهۆیەوە باڵیۆزەکانی خۆیان لە بەیروت گەڕاندەوە.
پێشبینی دەکرێت دەست لەکارکێشانەوەکەی قەرەداحی یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانێکی سیاسی و دیپلۆماسی بدات کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە دووچاری حکوومەتی لوبنان بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.