وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له مه‌خمور ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كاری شه‌هیدانی رووداوه‌كه ده‌كات
نێد پڕایس ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قوڵی نیگەرانی هەڵکشانی بەردەوامی پەلامارەکانی داعشە لە سەرتاسەری عێراقدا و لە ناویشیاندا هێرشەکەی سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه لە قەزای مەخمور کە بووە هۆی شه‌هید بوونی 10 پێشمەرگە و سێ هاووڵاتی مەدەنی.
راشیده‌گه‌یه‌نن: پرسە و هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەوانە دەکەین کە گیانیان سپارد و برینداربوون لەم پەلامارانەدا.
نێد پڕایس ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختدەکاتەوە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و لە ناویشیاندا هێزی پێشمەرگە لە بەردەوامییان لە شەڕی دژی داعش بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش بە شکستپێهێنراوی دەمێنێتەوە.
درەنگانی شه‌وی پێنجشەممە 2-12-2021، چه‌كدارانی داعش له سنووری قه‌زای مه‌خمور هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 5 ى هاووڵاتی دیكه‌ش مه‌ده‌نیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.