Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 00:54

لیوا عەبدولخالق: پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش ئەنجام دەدەن

ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە
کوردستان TV
100%


 نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایگەیاند، بۆ ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان، ئەمڕۆ ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی بەندە وەکو نوێنەری سوپاسالاری پێشمەرگە و ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەکانی میحوەرەکانی یەک و دوو و سێ و چوار لە دیالە و کەرکووک، لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبینەوە، کە فەرماندەی ھێزی ھاوبەش و جێگری فەرماندەی ھێزی ھاوبەشی عێراقی و بەرپرسانی سوپا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.
 راشیگه‌یاندووه‌، ھۆکاری ئەو ھەموو ھێرشانە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆشایی ئەمنی لە نێوان ھەرێم و بەغدادا ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو بۆشاییە پڕ بکرێتەوە و ناکرێت بە ھێزێکی کەم پارێزگاری لەو ناوچانە بکرێت، چونکە ناتوانن بیانپارێزن و پێویستە ھێزی ھاوبەش ھەبێت و کاریگەر بێت، کە بتوانن بە تەواوی ئەو ناوچانە بپارێزن.
دەشڵێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ ئەوەیە، کە ھەماھەنگی دروست بکرێت و کاری ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام بدەن، دوای ئەوەی جارێکی دیکە دەستیان بە ھێرشکردن کردووەتەوە لەو ناوچانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.