Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 01:22

لە ناسرییە خۆپیشاندانی هاووڵاتییان به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

لە میانی خۆپیشاندانێکی کە لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق ئەنجامدرا، داواکرا کە بکوژانی خۆپیشاندەران دەستگیر بکرێن و سزای توندیش بدرێن.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری خۆپیشاندەر کوژراوەکان لە گۆڕەپانی حەبوبی ناوەڕاستی شاری ناسرییە، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
بەپێی میدیاکان، خۆپیشاندەران داوایان کردووە کە بکوژانی خۆپیشاندەران، دەستگیر بکرێن و سزای توندیش بدرێن.
ھەروەھا ئاماژەیان بەوەیشداوە کە خۆپیشاندەران راشیانگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.