لامین دیاكى سه‌نیگالی و سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تی له ته‌مه‌نی هه‌شتاوهه‌شت ساڵی كۆچی دوایی كرد.
دیاك له ساڵانی1999 تا 2015 سه‌رۆكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تی بوو، به‌ر له‌وه‌ش چه‌ندین پۆستی سیاسی له وڵاته‌كه‌ی هه‌بووه، له ساڵی2015 دیاك تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌و وه‌رزشوانه ڕوسیانه كردووه كه ده‌رمانی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕوسیا له چه‌ند هه‌ڵوێستێكی سیاسی پاڵپشتی سه‌نیگالی كردووه.
بۆیه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا‌و دواتر له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له مانگی ئایاری ڕابردووش‌دا، یانه‌یه‌كی سه‌نیگالی كه‌فاله‌تی شه‌شسه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌خشیه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌ڕه‌نساو له‌به‌رامبه‌ردا، دیاك ئازاد كرا‌و گه‌ڕایه‌وه سه‌نیگال و دوای شه‌ش مانگ له وڵاته‌كه‌ی خۆی و له ته‌مه‌نی هه‌شتاوهه‌شت ساڵی كۆچی دوایی كرد .
سه‌رۆکی پێشووی یه‌کێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تی له ته‌مه‌نی 88 ساڵی کۆچی دوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.