Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 00:53

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی مەخموور دەکات

کوردستان TV
100%


 نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی  گوندی خدرجیجە لە سنووری قه‌زای مەخموور دەکات.
 نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەت به‌ خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کردووە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.
یۆنامی لە پەیامەکەیدا هێرشەکەی بە هێرشێکی ”بێزراو“ ناوبردووە و جەختی لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر، کردووەتەوە.
درەنگانی شه‌وی پێنجشەممە 2-12-2021، چه‌كدارانی داعش  له‌ سنووری قه‌زای مه‌خمور هێرشیان كرده‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌، به‌هۆیه‌وه‌  سێ هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و 5 ى هاووڵاتی دیكه‌ش مه‌ده‌نیش برینداربوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.