Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 23:17

عەلی قەرەداغی: تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە خزمەت بە ئایینی ئیسلام ناکات

کوردستان TV
100%

 

ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی ئایینی ئیسلام ئیدانەی کردەوە تیرۆرستییەکەی داعش لە چیای قەرەچووغ دەکات و ڕایگەیاند، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە خزمەت بە ئیسلام ناکات.

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی ئایینی ئیسلام سەبارەت بەو هێرش و كردەوە تیرۆریستییانەی ئەم دواییەی داعش لە كوردستان ئەنجامیدا ڕایگەیاند: ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیەی داعش دەكەم كە لە كوردستان ئەنجامیدا، ئەو كردەوە قێزەونە بەهەموو پێوانە و بنەمایەكی ئایینی و نیشتمانیی و نەتەوەیی و مرۆڤایەتی ئیدانە كراوە.

هەروەها ڕایگەیاند: تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵگە خزمەت بە ئیسلام ناكات، "خودای گەورە ڕەحم بەهاووڵاتییانی سڤیل و پێشمەرگەكانمان بكات."

ڕاشیگەیاند: ئێمە شانازی بەئیسلامەوە دەكەین، هیچ ئازایەتییەكی تێدا نییە بۆ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی وەك داعش كە بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانەكردنی مسوڵمانان و هاوكاری دوژمنانی ئیسلام.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە داعش ڕێکخراوی "گەمژەکان و کوشتنە" نەک ڕێکخراوی دین و عەقڵ.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.