Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 23:18

‏سەرۆکی فەڕەنسا و محەمەد بن سەلمان تاوتوێی کێشەکانی نێوان سعوودیە و لوبنان دەکەن

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودییە کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی کەنداو و سەقامگیری ناوچەکە و بەتایبەت بارودۆخی لوبنان.

ئیمانوێڵ ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە گەشتێکی وڵاتەکانی کەنداو دایە، بڕیار وایە ئەمڕۆ شەممە لە دوای سەردانێک بۆ ئیماڕات ڕوو بکاتە جددە و لەگەڵ شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان کۆببێتەوە.

لە کۆبوونەوەی نێوانیان باس لە بارودۆخی کەنداو و سەقامگیری ناوچەکە و بەتایبەت بارودۆخی لوبنان دەکرێت، دوای ئەوەی جۆرج قەرەداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە کە بەهۆی لێدوانێکییەوە سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی سعوودیە لە یەمەن درز کەوتە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سعوودیە.

هەروەها ئیمانوێل ماکڕۆن پێشوازی لە دەست لەکارکێشانەوەی جۆرج قەرەداحی کرد و هیوای ئەوەی خواست کە هەموو وڵاتانی کەنداو دووبارە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لوبنان ئاسایی بکەنەوە.

سەرۆکی فەڕەنسا لە هەوڵدایە لوبنان لەو قەیرانە ئابووری و دیپلۆماسییەی تێیکەوتووە ڕزگار بکات.

جێی باسە ماکڕۆن وەک یەکەم سەرکردەی ڕۆژئاوایی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2018 لەگەڵ شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان لە تورکیا سەبارەت بە تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی کۆبوونەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.