کاروانی حەوتەمی ئەو کۆچبەرانەی کە گیریان خواردبوو لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دابەزین.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کاروانێکی دیکەی کۆچبەران گەڕایەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان زیاترە لە 419 کۆچبەر.
هەروەها ڕایگەیاند: بە گەڕانەوەی ئەم کۆچبەرانە بۆ هەرێمی کوردستان، ژمارەی ئەوانەی گەڕاونەتەوە دەبێتە 2 هەزار و 722 کەس.
جێی باسە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە مینسکی پایتەختی بێلاڕووسیا ئەو کەسانەی کە خوازیاری گەڕانەوەن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ناونووس دەکەن و پاشان لەسەر ئەرکی حکوومەت دەیانگەڕێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.