Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 23:19

لە سلێمانی ئەفسەرێک کوژرا و سێ پۆلیسیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

 

لە گەڕەکی تانجەڕۆی شاری سلێمانی لەکاتی بەهاناوەچوونی ژنیک ئەفسەرێک و سێ پۆلیسیش برینداربوون.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمشەو شەممە ئافرەتێک پەیوەندی بە پۆلیسی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانییەوە کردووە و داوای یارمەتی کردووە، دوای بەدەمەوەچوونی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی سلێمانییەوە، چەند کەسێکی خێزانی ئافرەتەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونەتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ڕووداوەکەدا هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلی مەفرەزەکانی پۆلیس و سووتاندوویانە، هەروەها ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی نەقیب بەناوی محەمەد لەتیف کوژراوە و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی سلێمانی ئاشرای دەکات کە هێرشبەری سەرەکی ڕووداوەکە ڕایکردووە و پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە پێی ماددەی 7.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.