یەکەی 80ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە پەلاماری تیرۆرستانی داعش لە میحوەڕی مەخموور بڵاو دەکاتەوە.
یەکەی 80ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند: دوابەدوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش لە میحوەڕی مەخموور و چیای قەرەچووغ و شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و پێشمەرگە، كەسێك بەناوی غازی فەیسەڵ كە كارگێڕی مەڵبەندی سێی یەكێتیە و خۆی وەك فەرماندەیەكی خۆبەخش ناساندووە لە چەند میدیا و پێگەیەكی سۆشیال میدیا كۆمەڵێک قسەی ناڕاست و ناڕەوای لەدژی هێزەكانی یەكەی هەشتا كردووە.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەم كەسە لە قسەكانیدا ئیدعای كردووە كە یەكەی هەشتا ڕێگەی پێ نادات بچێت شەڕی داعشەكان لەو میحوەرە بكات و یەكەی هەشتا بە لایەنگریكردنی داعش تۆمەتبار دەكات.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: وەکو یەکەی هەشتا ڕایدەگەیەنین كە ئەم جۆرە قسە هەڵبەستراوانە هیچ بنەمایەكی نییە و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕۆحی برایەتی و پێشمەرگایەتی و كوردایەتی ناگونجێت.
یەکەی هەشتا ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر ناوبراو ئەوەندە خۆی بە بوێر دەزانێ و بە ڕاستی دەیەوێت شەڕی داعش بكات، ئەوە كەس ڕێگەی لێ نەگرتووە، با بێ و یارمەتیشی دەدەین بۆ ئەوەی بچێتە هێڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.