سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەربەلا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری لە قەزای ئەلحوڕ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا.
بەپێی سەرچاوەکە، نەقیب عەباس کازم عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری ناحیەی ئەلحوڕ لەلایەن دوو کەسەوە تیرۆر کراوە.
هەروەها ڕایگەیاند: دوو کەسەکە لەسەر ماتۆڕ سکیلێکەوە بوونە و تەقەیان لە ناوبراو کردووە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵی شوێنەکەیان کردووە و بەدوای بکوژەکاندا دەگەڕێن.
جێی باسە، ڕووداوی هاوشێوەی ئەم ڕووداوە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووشدا ڕوویدا کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرش کرایە سەر عەقید نبراس ئەبو عەلی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ڕەسافە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.