وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی كاره‌با بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: هاووڵاتیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە کاتێکدا ئێستا توانایی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا 2800 مێگاواتە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با روونیشده‌كاته‌وه: کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.