له قۆناغی شازده‌ی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی شوڕته‌ی كرد‌و ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كه بوون، له ئه‌نجامدا یانه‌ی هه‌ولێر به جیاوازی لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
به درێژایی كاتی یاریه‌كه، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش چه‌ندین ده‌رفه‌تی ئاسانیان له‌ده‌ستدا، كاتی یاسایی یاری به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
بۆیه په‌نابرایه به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له ئه‌نجامدا یانه‌ی هه‌ولێر به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رخ ده‌كات، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی شازده‌ی جامی عێراق یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به جیاوازی لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاستی برده‌وه‌و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی .
هه‌ولێر و زاخۆ گه‌یشتنه قۆناغی 8 ى جامی عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.