له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی واتفۆردی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی مان سیتی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چوار خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ڕه‌حیم ستێرلینگ گۆڵێكی بۆ تیپی میوان به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
پاشان بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی گۆڵی دووه‌می سیتیزێنزی له خوله‌كی سیی و یه‌ك به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوسێدا، بێرناردۆ سیلڤا سوودی له ده‌رفه‌تێك بینی و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، دواتر هێرشبه‌ری كۆلۆمبی، خوان هێرناندێز تاكه گۆڵی واتفۆردی له خوله‌كی حهفتاوچواری یاریه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌رسیتی پێنجه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له ڕكابه‌ریه‌كانی پرێمه‌رلیگ برده‌وه‌و به سوود وه‌رگرتن له دۆڕانی چێڵسی هاته پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده سیی و پێنج خاڵ، واتفۆردیش به سێزده خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
له پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر واتفۆرد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.