یانه‌ی بارسێلۆنا جارێكی دیكه شكستی هێناو له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ڕیال بێتیسی میوانی دۆڕا.
له یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی بارسا هه‌رچی له توانایاندا بوو بۆ تۆماركردنی گۆڵی پێشكه‌وتن خستیانه‌گه‌ڕ، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو.
له‌و لاشه‌وه‌و له هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا، یاریزان خوان میگێل خیمینێز لۆپێز تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی بێتیسی له خوله‌كی حه‌فتاونۆ تۆماركرد‌و سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ڕیال بێتیس سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و و كۆی خاڵه‌كانی له ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سیی خاڵ، بارسێلۆناش بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی چاڤی به ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه دووچاری دۆڕان هات و به بیستوسێ خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه .
ریال بێتس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.