له‌یاری لوتكه‌ی گه‌ری شازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ریاڵ سۆسیدادی میوانداری تۆمار كرد .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نویتا به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه‌ریم بن زیمه‌ی فه‌ره‌نسی و كابتنی یانه‌ی شاهانه له‌ناوه‌راستی ئه‌م گێمه به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگای به‌جێ هێشت.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی گێمی دووه‌م ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌رازیڵی گۆلی یه‌كه‌می له سوودی یانه‌ی شاهانه تۆمار كرد.
ده خولهك دواتر لۆكا یۆڤیجی سربی گۆلی دووه‌م و دڵنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ریاڵ مه‌درید تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش دوازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و به سی و نۆ خال پێشه‌نگی یانه‌كانی به‌هێزتر كرد‌و به‌جیاوازی هه‌شت خال له‌پێش نزیكترین ركابه‌ری دێت و یانه‌ی ریاڵ سۆسیدادیش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و دابه‌زی بۆ پله‌ی سێیه‌م و كۆی خاله‌كانیشی له بیست و نۆ خال وه‌ستا .
له لالیگادا ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ سۆسیداد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.