كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایدهگهێنێت: ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، هەروەها ئەم شەو بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر رێژەى بارانەکە زیاتر دەبێت پاشان دهۆک و سلێمانی، ئەم باران بارینە بەشێوەیەکى لاواز دەمێنێتەوە تا کاتەکانى بەرەبەیان، پاشان کۆتایى دێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كشه‌ممه 5 -12- 2021:
هه‌ولێر 16 پله ،دهۆك 14 پله ، سلێمانی 15 پله ، هه‌ڵه‌بجه 16 پله ، كه‌ركوك 18 پله.
دووشه‌ممه 6 -12- 2021:
هه‌ولێر 17 پله ، دهۆك 16 پله ، سلێمانی 16 پله ، هه‌ڵه‌بجه 17 پله ، كه‌ركوك 19 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.