سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بارودۆخی ئەم دواییەی ناوچەکە و هێرش و پەلامارەکانی تیرۆرستانی داعش دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی دووشەممە بڕیاروایە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تیرۆرستانی داعش.
هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو ناوچانەوە دەکرێت کە بۆشایی ئەمنیان هەیە و هەروەها کاروبارەکانی پێکهێنانی لیوایەکی هاوبەش لە نێوان وهێزی پێشمەرگەی عێراق و وەزارەتی بەرگری عێراق یەکیکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەکدارانی داعش هێرشەکانیان چڕتر کردۆتەوە و شهوی ڕابردووش چهكدارانی داعش هێرشیان كردبووه سهر گوندی لهێبان و دانیشتووانی گوندهكهش بهرپهرچیان دابوونهوه و هێرشهكهیان تێكشكاندبوون، ئهم مهترسی و هێرشانهی داعشیش بههۆی بوونی بۆشایی ئهمنی لهم ناوچانه دروست بووه.
هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە هێرشێکی تیرۆرستانی داعش بۆ گوندی خدرجیجە، 3 هاووڵاتی و 10 پێشمەرگە شەهیدبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.