Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 16:43

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆک بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان چوونه‌ ناو گوندی لهێبان

کوردستان TV
100%


هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چوونه‌ ناوی گوندی لهێبان له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك .
كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23 ی قه‌ره‌چووغی  پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6 ی 12 ی 2021 ،  له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چوونه‌ ناو گوندی لهێبان له‌ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك. 
راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ گونده‌كه‌ن ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی خۆمان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ داعش له‌ چه‌ند ڕۆژ و شه‌وی ڕابردوو له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌.
گوتیشی، پێشمه‌رگه‌ له‌ گونده‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و سه‌نگه‌ر لێده‌درێت و شكست به‌ته‌واوی پلان و به‌رنامه‌كانی داعش ده‌هێندرێت گه‌ر بیه‌وێت زیان به‌خه‌ڵكی خۆمان بهێنێت.
هه‌روه‌ها كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23 ى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ قه‌ره‌چووغ گوتیشی، هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی كاكه‌مین نه‌جاڕ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌ن گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ .
له‌چه‌ند ڕۆژ و شه‌وی رابردوودا تایبه‌ت  چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌یان له‌خه‌ڵكی ناوچه‌ی گوندی لهێبان كردبوو به‌وه‌ی گونده‌كه‌یان چۆل بكه‌ن و یاخود دووچاری په‌لاماردان ده‌بنه‌وه‌، به‌هۆی به‌رگری هاووڵاتییانی گونده‌كه‌ شكست به‌هێرشی چه‌ند ڕۆژی پێشووتریان  و هه‌ڕه‌شه‌كانیان هێنراوه‌ ، به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پاڵپشتی و پارێزراوی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ چوونه‌ ناو گوندی لهێبان. 

 

كارزان كاكل

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.