وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هۆشداری به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌دات و رایدهگهێنێت: ڤیدیۆ و وێنەی بەرهەمهاتووی داعش قەدەغەیە.
له نووسراوێكدا، كه واژووی شێروان عه‌ولا خورشید به‌رێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌سه‌ره‌وه و هۆشداری به‌میدیاكان ده‌دات و رایدهگهێنێت: ئاگاداری گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرهەمهێندراون و تایبەتن بە هێرشەکانیان بۆسەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل.
هەر لەو نووسراوەكهدا ئاماژه به‌وه‌دراوه: بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە رایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوان هاووڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە رێنوێنیی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تایبەت بە رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه: هەر کەناڵێک پێچەوانەی ئەو گشتاندنە هەڵسوکەوت بکات، ، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەر شانی هەموولایەکە، بۆیە پێویستە پابەندی یاسا و رێنوێنییەکان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.