سیروانی بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی فیدڕاڵ له گوندی لهێبان جێگیر ده‌بێت.
سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری مه‌خمور- گوێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له ئه‌مڕۆوه هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی فیدڕاڵ له‌گوندیی لهێبان له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له سنووری پارێزگای كه‌ركوك جێگیر ده‌بێت بۆ پاراستنی خه‌ڵكی خۆمان .
سیروانی بارزانی راشیگه‌یاند: كه دوای چوونی ئه‌و هێزانه ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه پارێزراو ده‌بن ، شكست به‌ته‌واوی پلان و به‌رنامه و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ده‌هێندرێت كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌خه‌ڵكی گوندی لهێبان و ناوچه‌كه ده‌كرد .
هه‌ر ئه‌مڕۆ دوووشه‌ممه 6 ى 12 ى 2021 ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ی گوندی لهێبان له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له سنووری پارێزگای كه‌ركوك كران بۆ پاراستنی كوردستانیان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی داعش كه له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد .
سیروان بارزانی: پێشمه‌رگه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له گوندی لهێبان جێگیر ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.