Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 14:55

لێژنه‌ی شاره‌وانی: نرخی گونجاو بۆ پێوه‌ری ئاوی ماڵان داده‌نرێت

کوردستان TV
100%


لیژنه‌ی شاره‌وانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
لێژنه‌ی شاره‌وانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/٦ لیژنه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لێژنه‌ و بەئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ پوخته‌یه‌كی له‌ ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ری ئاوی ماڵان خستەڕوو كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامیاندابوو، دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاردرا له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا بڕیاری كۆتایی بدرێت به‌ جۆرێك كه‌مترین بارگرانی بكه‌وێته‌ سه‌ر شانی هاوڵاتییان و میكانیزمی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار لەھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا لەھەفتەی داھاتوودا وێرکشۆپێک بەئامادەبوونی کەسانی شارەزا و مامۆستایانی زانکۆ ساز بکەن و ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە بکەن و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
لە کۆتاییدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وە درا.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.