Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 14:54

تۆمەتبارێک دایکێک و دوو کوڕ ده‌داته‌ به‌ر چەقۆ

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی قەزای هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بریندارکردنی دایکێک و دوو کوڕ، دوای ئەوەی بووەتە دەمەقاڵێیان.

بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر- بنکەی پۆلیسی شاوێس ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەوا تۆمەتبارێک لەگەڵ دایکێک و دوو کوڕ بە ناوەکانی (ز. ش. ش) و (م. ی. م) (س. ی. م) بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە هەرسێکیانی بە چەقۆ زامدار کردووە.

ڕاشیگەیاند: یەکێک لە کوڕەکانیش بە ناوی (س. ی. م) چەقۆ بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە.

هەروەها ڕایگەیاند: دەستبەجێ دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە کرد و بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی ئاسایشی شاوێس توانییان لە ماوەی کەمتر لە (15 کاتژمێر)ـدا تۆمەتبارەکە لە شارۆچکەی ڕانیەوە بهێننەوە شاری هەولێر و دەستگیری بکەن.

پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و تۆمەتبارەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.