تیرۆرستانی داعش کەمێک بەر لە ئێستا بە نارنجۆک هێرشیان کرده سەر فرقەیەکی سوپای عێراق لە گوندی ڕۆخانە لە سنووری قەزای داقووق.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە لە نزیک گوندی ڕۆخانە لە سنووری قەزای داقووق له باشووری پارێزگای کەرکووک، تیرۆرستانی داعش بە نارنجۆک هێرشیان کردە سەر مەفرەزەیەکی فەوجی مغاویری فرقەی 8ـی سوپای عێراق.
هەروەها ڕایگەیاند: لە ئەنجامدا سەربازێکی ئەو هێزە بەناوی (یاسر عەباس) بریندار بوو.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیرۆرستانی داعش هێرشەکانیان چڕتر کردۆتەوە و شهوی ڕابردووش هێرشیان كردبووه سهر گوندی لهێبان و دانیشتووانی گوندهكهش بهرپهرچیان دابوونهوه، ههروهها پێنجشهممەی ڕابردووش بههۆی هێرشێکی تری تیرۆرستانی داعش بۆ گوندی خدرجیجە، 3 هاووڵاتی و 10 پێشمەرگە شەهیدببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.