لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوونە ناو ناحییەی سەرگەڕان و لەو ناوچەیەدا جێگیر دەبن.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوونە ناو ناحییەی سەرگەڕان و هێزەکانیان لەو ناوچەدا جێگیر دەکەن.
هەروەها ڕایگەیاند: ئه‌و هێزه‌ی له ناحییه‌كه جێگیر ده‌بن بریتین له هێزی لیوای 14ـی پێشمەرگەی کوردستان.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دووشەممە هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی چوونە ناو گوندی لهێبان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گوندەکە دووچاری ژمارەیەک هێرش و مەترسی ببووەوە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە.
لەمبارەیەوە کرمانج عەبدوڵا بەرپرسی لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی لە گونده‌كه‌ن بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی خۆمان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه داعش له چه‌ند ڕۆژ و شه‌وی ڕابردوودا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیرۆرستانی داعش هێرشەکانیان چڕتر کردۆتەوە و شه‌وی ڕابردووش هێرشیان كردبووه سه‌ر گوندی لهێبان و دانیشتووانی گونده‌كه‌ش به‌رپه‌رچیان دابوونه‌وه، هه‌روه‌ها پێنجشه‌ممەی ڕابردووش به‌هۆی هێرشێکی تری تیرۆرستانی داعش بۆ گوندی خدرجیجە، 3 هاووڵاتی و 10 پێشمەرگە شەهیدببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.