نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و تێكشكاندنيان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه تاكو پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببينهوه كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى وڵات ده‌كات.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتيى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى كرد كه تيايدا جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زيرانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده باڵاكانى پێشمه‌رگه و به‌رپرسى ميحوه‌ره‌كان به درێژايی به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا، به‌شدار بوون.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يادى شههيدانى ئه‌م دواييه‌ى به‌رگرى له كوردستان كرايه‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستاندا گيانيان به‌خشى و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى سه‌ربازى و به‌ره‌كانى به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تيايدا به‌ڕێزان فه‌رمانده‌ى ميحوه‌ره‌كان پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌كان و پێداويستييه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ش باسى له پلان و ورده‌كاريى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چۆنيه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و پێداويستييه سه‌ربازييه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرايه‌وه تيرۆرستان سوود له‌و بۆشايى و كه‌لێنه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى سوپاى عيراقدا هه‌يه و تيرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌يقۆزنه‌وه و لێيانه‌وه دزه ده‌كه‌ن تا له‌و سنووره په‌لامارى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى سڤيلى ناوچه‌كه بده‌ن.
نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى دا كه بۆ دۆخى هه‌نووكه‌يى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداويستييه خێراكان، بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه دابين بكرێن و فه‌رمانده و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به خێرايى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستان ڕێك بخرێنه‌وه و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، له سه‌رتاسه‌رى ميحوهرهكانيش ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان كرد كه به خوێن و گيان به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووى دژومێنكى دڕنده ده‌بنه‌وه، جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه به خۆڕ‌اگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت.
سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌روه‌ها خه‌ڵكى كوردستانى دڵنيا كرده‌وه كه پێشمه‌رگه به هه‌موو توانايه‌ك به‌رگرييان لێ ده‌كات و سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه دابين ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.