له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی عێراق و ناسەقامگیری سیاسیی و زیادبوونی هێرشە تیرۆریستیەکان جەعفەر ئیبراهیم - ئەندامی مەکتەبی سیاسی پ.د.ک رایگه‌یاند :
ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا ، چاوه‌ڕوانكراو بوو ، ئه‌و كرده‌وانه به‌رده‌وامی هه‌بوو له دیاله و دواتر ناوچه ناكۆكه‌كان یان ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، ره‌وشی سیاسی عێراق ئاڵۆزه ، ئاماده‌كاری كراوه كه وه‌ڵامی توندی تیرۆریستان بدرێته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانی هه‌ماهه‌نگی ناكات له گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی چونكه بارودۆخه‌كه وا ده‌خوازێت ، ئه‌و ئه‌ركه هاوبه‌شه ئیستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا پێی هه‌ڵده‌ستێت .
ئاماژه‌شیدا كه بۆشاییه‌ك هه‌یه له‌و ناوچانه ، به‌تایبه‌تی چالاكی فرۆكه‌وانی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان كه‌م بۆته‌وه ، ئه‌وه ئیستیغلال كراوه و جوله‌ی داعش ده‌ستی پێكردۆته‌وه
جەعفەر ئیبراهیم گوتی : داعش جیاوازی ناكات له نێوان عه‌ره‌ب و كورد و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ، هه‌موو لایه‌ك ده‌كاته ئامانج و كه‌سیش له عێراق دۆستیان نییه .
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان جەعفەر ئیبراهیم رایگه‌یاند تا ئێستا سه‌باره‌ت به پێكهاتنی شیعه ، یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نزیك بن له پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده له عێراق ، ئه‌نجامه‌كانیش په‌سه‌ند نه‌كراون .
ته‌وافوق له عێراق له رابردوو وه‌كو دروست به كار نه‌هاتووه بۆیه نه‌توانراوه وه‌كو پێویست هه‌نگاو بنرێت .
عێراق دووچاری گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره بووه بۆیه ئیراده‌یه‌كی نیشتیمانی به‌هێزی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده حكومه‌تێك پێكبێت كه توانای هه‌نگاونانی هه‌بێت .
جەعفەر ئیبراهیم جه‌ختی كره‌وه سیناریۆی زۆر به‌هێز ئه‌وه‌یه سه‌دریه‌كان حكومه‌ت پێكبهێنن به به‌شداری كورد و سوننه‌و لایه‌نه براوه‌كان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.