Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئاب 19:24

کۆچبه‌رێکی سوودانی پاسه‌وانێک ده‌کوژێت و ئاگر له‌ بنکه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌دات

کوردستان TV
100%

 

كۆچبه‌رێكی سوودانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پاسه‌وانێكی بنكه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌كوژێت و دواتر ئاگر له‌ بنكه‌كه‌ به‌رده‌دات.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌ شاری نوجینت سوور مارن فه‌ڕه‌نسی ڕوویداوه‌.

ڕۆژنامه‌ی (لۆ پاریزیان)ی فڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه‌: تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌دایكبووی ساڵی 1988 و تۆمه‌تباریشه‌ به‌ ئاگربه‌ردان له‌و‌ بنكه‌یه‌ی كه‌ وه‌ك كۆچبه‌رخۆی تێیدا ده‌مایه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ بڵاویشی كرده‌وه‌: پاسه‌وانه‌كه‌ی بنكه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌ فه‌ڕه‌نسا پێش ڕوودانی ڕووداوه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تباره‌ سوودانییه‌كه‌ بووه‌ته‌وه‌‌ و بووه‌ته‌ شه‌ڕیان.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان خۆی ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی شاری نوجینت سوور مارن كردووه‌، ڕووداوه‌كه‌ش سه‌ره‌تا به‌هۆی تێكنه‌گه‌یشتن له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌ و پاسه‌وانه‌كه‌ دروست بووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.