وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، تابلۆی ئه‌فسانه‌ی گلگامێش كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی 3500 ساڵه، سبه‌ی سێشه‌م له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ڕۆژنامه‌ی (زه ناشیۆناڵ)ی ڕاگه‌یاند: سبه‌ی تابلۆ قوڕییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی گلگامێش له ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه عێراق دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له 30 ساڵ دزرابوو و برابووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
تابلۆكه باس له چیرۆكی داستانی كۆنی گلگامێش ده‌كات، قه‌باره‌كه‌شی 6 ط 5 ئینج ده‌بێت و به‌شێوه‌زاری ئه‌كه‌دی له‌سه‌ری نووسراوه، تا ئێستاش به یه‌كێك له كۆنترین ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی جیهان داده‌نرێت، له ساڵی 1991 له جه‌نگی كه‌نداو له عێراق برابووه ده‌ره‌وه.
سه‌حاف ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی له مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی تابلۆكه به‌ڕێوه ده‌چێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا زیاتر له 17 هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واری گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه وڵات له‌گه‌ڵ 150 فایلی نهێنی كه تایبه‌تن به بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی عێراق.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاشیگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئیتاڵیا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ژاپۆن و هۆڵه‌ندا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه وڵات.
تابلۆی گلگامێش له ساڵی 2014 به بڕی ملیۆنێك و 67 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیای هۆبی لۆبی ئه‌مه‌ریكی كڕابوو، له ساڵی 2019 وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی ده‌ستبه‌رداگرتنی تابلۆكه‌ی ده‌ركردبوو به‌و پێیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێنرابووه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشی كردبوو كه له ساڵی 2003 تابلۆكه له‌لایه‌ن خێزانێكی بازرگانی به‌ریتانییه‌وه له له‌نده‌ن هێنرابووه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كات تابلۆكه به‌هۆی داپۆشینی به قوڕه‌وه به ئاسته‌م ده‌توانرا نووسینه‌كانی سه‌ری بخوێندرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.