سوپای عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا و ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکیان لە ناوچەی قەرەغول سەربە قەزای دوجێل باشووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.