بەمەبەستی پێدان و وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشێکی زۆری منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان کراوە لە لێدوانێکیدا بۆ سایت و پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی (د.پشدەر عهبدوڵڵا - بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری) ڕایگەیاند:
لەئێستادا هەریەک لە بەشەکانی (منداڵی تازە لەدایکبووی یەک ، چاودێری وورد) بەشێک لە یەکەکانی ناو نەخۆشخانەکە پڕ بوون لە منداڵی نەخۆش کە زۆربەیان منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵن بەهۆی هەوکردنی سنگیان داخڵی نەخۆشخانەکراون کە بەشێکی زۆریان پێویستیان بە مانەوە هەیە.
د.پشدەر عهبدوڵڵا ڕاشیگەیاند:
بەهۆی لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکە بە پێویستی دەزانن ژمارەی بێدەکان زیاد بکەن ، کەس و کاری نەخۆشیش دڵنیادەکەنەوە بەتەواوبوونی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر نەخۆشخانەکە دروست بووە چارەسەر دەکەن.
راشیدهگهیهنن: ئەمە جگە لەو ئامارەی خراوەتەڕوو(600) نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکەیان کردووە.
سلێمانی.. له 24 کاتژمێری رابردوودا 114 منداڵ تووشی ههوکردنی سنگ دهبن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.