سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شارەكە، حەوت پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكەكانی بێركۆتی نوێ و گوڵان و كارێزان و 92ی زانكۆ و پیشەسازی باشوور و ژمارەیەك شوێنی تر لە هەولێر جێبەجێ دەكات.
لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان خەرج كرد كە ئەو بڕە پارەیە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان:
1-تێكەڵەڕێژكردنی بەردەم مزگەوتی عەبدولواحید قەساب.
2-قیڕتاوكردنی شەقامێكی 20مەتری لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ.
3-دروستكردنی دوو شەقام گەڕەكی 122ی گوڵان(سیمی خاتووناوە).
4-قیڕتاوكردنی پێنج شەقام لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ.
5-قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی كارێزان.
6-قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی 92ی زانكۆ.
7-چاككردنەوەی شەقامێكی 30مەتری لە پیشەسازی باشوور.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.